Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:51

تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێكی داعش دەستگیركراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی گۆكجەلی بەشی چەپی شاری مووسڵ ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا تیرۆریستێكی داعش دەستگیركراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە ریكخراوی تیرۆریستی لە نەینەوا كاری كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.