ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13\6\2023 له رێوڕه‌سمێكدا دیوانی (شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه ده‌كات) له شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه
وه‌زارتی رۆشنبیری و لاوان كۆرێك به شاعیر(قوبادی جه‌لیزاده) سازده‌كات تیایدا وتار و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت ده‌رباره‌ی دیوانی(شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه ده‌كات) ،كه كامل نه‌جاڕی وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له‌سه‌رئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لاوان چاپكراوه .
شایانی باسه رێوره‌سمه‌كه له هۆڵی مه‌هدی خۆشناو لقی یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێرله كاتژمێر 6 ـی ئێواره ،به‌رێوه ده‌چێت، دیوانه‌كه به دیاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا دیوانی (شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه ده‌كات) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.