کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتيی گەرمیان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە، ئێستاش 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە ڕەخساندووە.
ڕووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتیي گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 مۆلیدە و 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی کارەبای هەر مۆلیدەیەکیش ٠.٩ مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو وێستگەیە، نزیکەی 100 مێگاواتە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی ئەو ڕێژەیە بەردەوامن.
کابینەی نۆیەم، کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان. ئەم وێستگەیە جگە لە سوودە ئابوورییەکەی، سوودێکی زۆریشی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.
کارەبا لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی گەرمیان بەرهەم دەهێنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.