به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیریی وھونه‌ری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسانی رۆشنبیریی و ھونه‌ری و بنه‌ماڵه‌ی قانع- ی شاعیری گه‌وره‌ی كورد ، مه‌راسیمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر شاكاری گڵجۆشی قانع به‌ڕێوه‌چوو كه له لایه‌ن خانمه ھونه‌رمه‌ند مه‌ھاباد جه‌ماله‌وه به‌سپۆنسه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان دروستكراوه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه له پاركی ئازادی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا مه‌ھاباد جه‌مال سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد و رۆڵی گه‌وره‌ی قانعی باسكرد. پاشان وریا قانع كوڕی شاعیری چه‌وساوه‌كان ، به ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه وتارێكی سوپاسگوزاری پێشكه‌شكرد. پاشان وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوان له وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ستخۆشی له ھونه‌رمه‌ند مه‌ھاباد جه‌مال ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی قانع- ی شاعیری كرد
سلێمانی.. په‌رده له‌سه‌ر "شاكاری گڵجۆشی قانع " لادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.