Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:19

ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شەڕێكی فرە بەرەیی دەكات

کوردستان TV
100%

بەڕپرسانی سەربازی ئیسرائیل پێیان وایە هەر جەنگێكی داهاتوو فرەبەرەیی دەبێتـ، لەكاتی هەڵگیرسانیشیدا بەزۆری تیشك دەخرێتە سەر ئاراستەی سنوورەكانی باكوور كە لوبنان و سووریا لەخۆدەگرێت.
لەم دواییانەدا بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لێدوانی زۆریان سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی سوپا بۆ ئەم سیناریۆیە دا، هەروەها هەڕەشەی دەستپێكردنی هێرشی بەهێزیان لە دژی حزبوڵڵا لە لوبنان كرد. 
لەوبارەیەوە عەقید نەمرود تسیبولسكی، فەرماندەی لیوای 282ی تۆپخانەكانی سوپای ئیسرائیل بەناوی" لیوای ئاگر" ڕاگەیاند: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا مانۆڕێكمان ئەنجامداوە كە هاوشێوەی شەڕێكە لەسەر سنووری باكوور.
 ھەروەھا گوتی: لە چوارچێوەی ئەمەشدا ئێمە هەموو جۆرە هەڕەشەیەك ھاوشێوە دەكەین كە لە ئەگەری شەڕێكی ڕاستەقینەدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.