Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:36

بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ قۆپیه‌ كردن لەتاقیكردنەوەكاندا دوو تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی6ی2023پ" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر  ئۆتۆمبێلێک‌و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن".
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له‌دایكبووی‌ 1998 بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.