سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی و خەڵکی ئیتاڵیا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیام پێگەیشت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەتویتەکەیدا نووسیویەتی، "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی و خەڵکی ئیتاڵیا دەکەم، لەم کاتە سەختەدا بیرکردنەوە و نزاکە لەگەڵیاندایە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.