Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:07

ڕۆدری بەباشترین یاریزانى ئەم وەرزەى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%


 
لیژنەى چاودێرى هونەرى لە یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا، ڕۆدرى هێرناندێزى یاریزانى ئیسپانى یانەى مانچستەر سیتى بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ده‌ست هه‌ڵبژارد.
له‌مباریه‌وه‌ یوفا له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆدری له‌كۆی سێزده‌ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌شداری دوازده‌ یاریكردوه‌، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی دوو گۆڵ تۆمار بكات و باشترینی یاری كۆتایی بوو، هاوكات گۆڵی بردنه‌وه‌شی تۆماركرد، ئه‌و یاریزانه‌ی هیلی ناوه‌راسته‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی، ئه‌گه‌رچی هیچ گۆلی بۆ هاورێكانی دروست نه‌كردوه‌، به‌ڵام رێژه‌ی دروستی پاسه‌كانی له‌نێو یاری له‌سه‌دا نه‌وه‌د و سێ بووه‌.
 هه‌روه‌ها توانیویه‌تی بۆ هه‌شت كیلۆمه‌تر یاریگا ببرێت، لای خۆیه‌وه‌ رۆدری دوای بردنەوەى نازناوى چامپیۆنز لیگ دووپاتیكرده‌وه‌ ئەمە خەونبوو، ئەم ساتە ئه‌سته‌م دووبارە ده‌بێته‌وه‌، هاندەرانى یانەکەمان دەمێکە چاوەڕێى ئەم نازناوەبوون، بۆیه‌ ده‌لێم هاندەران و ئێمەش شایستەى بردنەوەى نازناوەکەبووین.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.