شاعیری ناسراوی كوردستان "غالب حه‌ساری" حه‌وته‌مین كتێبی شیعری خۆی له ژێرناوی "داستانی سه‌روه‌ت و ئه‌وین، فلیمێك به ڕیتمی گۆرانی " بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م كتێبه شیعریه داستانێَكی ئه‌ڤینداری هۆنراوه‌ییه له 10 بڕگه
پێكهاتوه له 15 به‌ش 211 چوارین و 51 دێرو 64 نیودێره 27 ئه‌كته‌ره 12 ژن و 15 پیاو له ماوه‌ی 3 و 4 ڕۆژێك زیاتریش له شه‌وان له ساڵی 2022 نوسیومه‌ته‌وه
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه شاعیر غالب حه‌ساری به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" (سه‌روه‌ت و ئه‌وین) له قۆناغی 4ی زانكۆی به‌شی یاسا ده‌ست پێده‌كاو جگه له چه‌ندین شوێن جێگه‌و پێگه‌یتر ئه‌نجام له ڕۆژ وئاهه‌نگی ده‌رچوون به وه‌رچه‌رخانێكی زۆر تایبه‌ت و ده‌گمه‌نی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گرنگ و مێژوویی جیاواز كۆتایی پێدێت".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا وتی" داستانی ( سه‌روه‌ت و ئه‌وین )، چیرۆكێكی خه‌یاڵییه به‌هزرو بۆچوون وهه‌ست وهۆشی خۆم ده‌ربڕیوه‌و ڕێكم خستوه‌باس وخواسی ناواخن وناوه‌ڕۆكی داستانی (سه‌روه‌ت و ئه‌وین) زۆربه‌ی ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریته زه‌قه‌كان و ڕوی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و ڕۆڵی تێكۆشه‌ران ودڵسۆزان و زانست وزانكۆ وپه‌روه‌رده‌و شكۆی ئافره‌ت وخێزانی شه‌هیدو ڕۆڵی دایك وپاراستنی پیرۆزێكان ئامۆژگاری ونیشتمان په‌روه‌ری وسیاسه‌ت وده‌سه‌ڵات وچاو پۆشیه ناجۆریه‌كان و زۆر ڕویتریشی په‌یوه‌ست به‌م ڕۆی له خۆگرتوه".
له‌باره‌ی هه‌ردوو كاره‌كته‌ری( سه‌روه‌ت و ئه‌وین) شاعیر غالب سه‌حاری ده‌ڵێت" سه‌روه‌ت ، كاراكته‌ری سه‌ره‌كیه كوڕی كه‌سێكی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ره باوكی سه‌روه‌ت به هۆی كاری ڕێكخستنی ناوشار ده‌گیرێ و له سێداره ده‌درێ ،
له ڕوویه‌كی تره‌وه سه‌روه‌ت هه‌م به‌واتای ماڵ و سامان و زه‌نگینی دێ ، لێره به مه‌به‌ستی هونه‌ری و هزری خۆم سه‌روه‌تی شكۆداریم سه‌ر خستوه، به سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانێك كه چڵێسی زۆر پێوه كراوه‌و ده‌كرێ .
ئه‌وین ، كچی پێشمه‌رگه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كوردستانه باوكی له شاخ پێش ڕاپه‌ڕین شه‌هیده‌بێ ئه‌وین هه‌م به‌واتای ئه‌وینداری ودڵداری وخۆشه‌ویستی دێ كه‌ئه‌وینی پاك چه‌ندێ به‌رزو پیرۆز‌و پایه‌دارو شكۆداریه هێمای وره‌و خۆڕاگریه، بۆیه لێره‌ش ڕۆڵی پێگه‌ی ئه‌وینم به‌هێزتر پیشانداوه له ڕۆڵی خاوه‌ن سه‌روه‌ت وسامان و زه‌نگین ، به شانازیه‌وه لێره‌ش ئه‌وینی ڕاسته‌قینه سه‌ری به‌رزی دانانه‌وێ و سه‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ر زه‌نگینی زۆردار‌و چاوبرسی و چڵێسكاران".
له كۆتاییدا غالب سه‌حاری شاعیر ده‌ڵێت" سه‌روه‌ت و ئه‌وین ، فلیمێ به ڕیتمی گۆرانی ، پێشكه‌شه به گیانی پاك و به‌رزه‌فڕی ئیمبراتۆرو شكۆی شاعیران ڕه‌وانشاد ( ئه‌حمه‌دی خانی) ،خوازیام هه‌ركاتێ هه‌ر ده‌رهێنه‌رێ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی لا په‌سندبوو مه‌به‌ستی بێ بیكات به فلیم (مه‌رجه به ڕیتمی گۆرانی بێ و ئاوازی جیاواز بۆ ئه‌دای ئه‌كته‌ره‌كان هه‌ڵبژێرێ ) بۆیه وه‌ك مانشێتێك و سونبولێك له لاپه‌ڕه‌كان نوسراوه، هیوادارم توانیبێتن خزمه‌تێكی بچووكم به فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی زمانی كوردی".
شایانی باسه ئه‌ك كتێبه،به سوپاسه‌وه به سپۆنسه‌ری ڕێزدار د،كه‌ماڵ كه‌ركوكی،به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركوك گه‌رمیان ئه‌ندامی م، س پ ، د ، ك ، چاپكراوه.
شاعیر" غالب سه‌حه‌رای" تائێستا حه‌وت كتێبی شیعری به‌چاپ گه‌یاندوه ،(40) كتێبی هۆنراوه‌ی چاپ نه‌كراوی هه‌یه، له‌ناویان (15)كتێبی داهێنانی شیعرییه، تائێستا 40 له هۆنراوه‌كانی له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانه‌وه كراون به سروود.
به‌رهه‌می چاپكراوه‌كانی شاعیر:
1 بژی پارتی و بارزانی ساڵی 2013
2 كوردستانێكی گه‌شتر ساڵی 2014
3 سڵاو له پێشمه‌رگه ساڵی 2015
4 هه‌ر بژی كوردستان‌م ساڵی 2016
5 لووتكه‌ی داهێنان ، ، یه‌ك چوارین به 212 جار ده‌خوێندرێته‌وه ،، ساڵی 2017
6 كوردستانی ماد ساڵی 2023
7 سه‌روه‌ت و ئه‌وین ساڵی 2023
كتێبی "داستانی سه‌روه‌ت و ئه‌وین، فلیمێك به ڕیتمی گۆرانی " بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.