Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:23

چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە 5 ملیار دینار لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی ڕێگاكانی هاتووچۆ بۆ سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و ئاسانكاریی هاتووچۆكردن و بەستنەوەی ناوچەكان بەیەكەوە، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان. لەو چوارچێوەیەدا 4 پرۆژەی ڕێگاوبان، لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 5 ملیار و42 ملیۆن و 845هەزار دینار و بە درێژاییی (32,7) كیلۆمەتر، لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
بەپێی ئەو داتایانەی کە ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ناردووە و پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی ڕێگای "دۆڵی زەرزێ" کە گوژمەی یەک ملیار و 756 ملیۆن و 375 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە و درێژییەکەی (11،2) کیلۆمەترە.
یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان دروستکردنی ڕێگای "گەلی شێخزادە"یە، بە گوژمەی ملیارێک و 239 ملیۆن دینار، كە درێژییەکەی (9,5) کیلۆمەترە.
دروستکردنی رێگای "گەلی لێتان" یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان، كە درێژییەکەی 11 کیلۆمەترە و بە گوژمەی ملیارێک و 897 ملیۆن و 470 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی دروستکرنی رێگای "دەشتەهێرت" گوژمەکەی 150 ملیۆن دینارە و درێژییەکەی کیلۆمەترێكە کە کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بۆ دەکرێت و ئەم پرۆژەیە لە سەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.