Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 03:48

ژمارەیەك رۆژنامەنووسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ك) بڕوانامەی (CNN Academy)ـیان بەدەست ھێنا

کوردستان TV
100%

مەڕاسیمی كۆتایی خوولی ڕۆژنامەوانی ئەكادیمیای سی ئێن ئێن ( CNN Academy ) بەڕێوەچوو و لەخوولەكەدا وێڕای ژمارەیەك میدیاكاری كەناڵە جیاجیاكانی كوردستان، (10) كادیر و میدیاكاری كەناڵ و ئۆرگانەكانی ڕاگەیاندنی پارتی بەشداربوون و، بۆ ماوەی (3)مانگ سوودمەندبوون لەو وانانەی كە بە شێوازی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ لە لایەن شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندن لەو ئەكادیمیا گرنگ و بەئەزموونەوە پێشكەشیانكراوە.
لە كۆتایی مەڕاسیمەكەدا (عومەر بەكر) ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەناوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ك) پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانەكرد و هیوای خواست كە ئەو بابەت و وانانەی لەو ماوەیەدا ئاشنایانبوون كاریگەری بەرچاویان هەبێت لەسەر توانا كەسیەكانیان وەكو میدیاكاری پارتی  و كەناڵ و ئۆرگانەكانیشیان كە كاری تێدادەكەن.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.