Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:53

سعوودیە مانۆڕێكی ئاسمانیی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئامانج لە مانۆڕەكە "بەرزكردنەوەی توانای سەربازی" بووە.
لە مانۆڕەكەدا وێڕای بەكارهێنانی تەقەمەنی راستەقینە، ھەروەھا فڕۆكەی ستراتیجیی بۆمبارانكردنی دوورمەودا لە جۆری B-1 Lancer و فڕۆكەی جەنگیی F15ی هێزی ئاسمانی ئەمریكا بەشدار بوون.
رۆژی 30ی ئایاریش، مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ 23" لە سعوودیە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو و ئەمریكا بەڕێوە چوو.
هەروەها لە مانگی ئاداری ساڵی 2022دا، مانۆڕی سەربازیی كەنداو بە ناوی "ئیرادەی هەڵۆ 22" بەڕێوە چوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.