Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:11

عێراق دوو ملیار و 76 ملیۆن دۆلار قەرزی غاز و كارەبا دەداتە ئێران

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی كردەوە كە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە نزیكەی 2.76 ملیار دۆلار قەرزی غاز و كارەبا بە ئێران بدات.
بەهۆی ململانێ و گەمارۆكانی دەیان ساڵ، عێراق بۆ بەشێكی زۆری پێداویستییەكانی غاز پشت بە هاوردە لە ئێرانەوە دەبەستێت.
بەڵام سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر نەوت و غازی ئێران، ڕێگریان لە خەرجكردنی هاوردەكردنی عێراق كرد و قەرزەكانی زیاد بوون و وایكرد ئێران لە بەرامبەردا چەندین جار ڕێڕەوی غاز كەمبكاتەوە.
سەرچاوەكە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، پارەكە لە ڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقەوە ڕەوانەی دەكرێت و دووپاتی كردەوە كە ئەو پارەیە بۆ تێچووی حاجیانی ئێرانی و خۆراكی هاوردەكراویان لەسعوودیە بەكاردەهێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.