Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:35

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی کشتوکاڵی ماوەبەسەرچوودا گرت

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی کشتوکاڵی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە 10ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەكانمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی قایمقامیەتی (قەزای ناوەندیی هەولێر)، بڕێكی زۆر كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەو کەلوپەلانە خراونەتەڕوو كە بریتی بوون لە:-

- 90  قوتووی دەرمانی لەناوبردنی مێروو.

- 448 كارتۆن دەرمانی لەناوبردنی زیندەوەر.

- 70 قوتوو تۆوی بیبەر.

-  8 قوتوو دەرمانی فتریات.

- 56 قوتووی (سیدپاوەر).

- 21 قوتووی سەماد كە ڕێککەوتی بەسەرچوونیان بەسەرەوە نەبوو.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دوای ئەوەی سەرجەم كاڵا ماوەبەسەرچووەكان دەستیان بەسەردا گیرا، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنەكەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.