Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:39

گەنجێکی نیپاڵی لە زێی گەورە خنکا

کوردستان TV
100%

گەنجێکی نیپاڵی لە کاتی ڕاوە ماسی لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خنکا، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەڕان.

 ئەمڕۆ شەممە 10ـی 06ـی 2023 گەنجێک کەوتەناو زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات، سالار نامیق، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندنین: گەنجەکە لە کاتی ڕاوە ماسی کەوتووەتەوە ناو زێیەکە و خنکاوە.

ڕائید ئامانج محەمەد، لە بەرگری شارستانی خەبات بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، نیستال نیترا بادور رای، تەمەن 33 ساڵ، خەڵکی نیپاڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە، ئەمڕۆ کەوتەناو زێی گەورە، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانی خەبات جەختیشی کردەوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.