له شاری خانه‌قین، له‌ژێر دروشمی (پێكه‌وه له‌پێناو خانه‌قین .. سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب)، ئێواره كۆڕێكی شیعریی به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له شاعیران و ڕۆشنبیران بۆ شاعیری ناسراوی كورد (بورهان به‌رزنجی) به‌رێوه‌چوو .
له‌و ئێواره كۆڕه‌دا چه‌ند پارچه شیعرێك له‌لایه‌ن شاعیره‌وه خوێنرانه‌وه، هه‌روه‌ها باسێك له‌سه‌ر نوێترین كۆمه‌ڵه شیعری ئه‌و شاعیره كرا و مه‌راسیمی ناساندن و واژووكردنی دوازده‌مین دیوانی شیعری شاعیر و نووسه‌ر بورهان به‌رزنجی له‌ژێر ناوی (هه‌ور نیم و بۆت ئه‌بارێم) به‌ڕێوه چوو. له‌كۆتاییدا دیوانه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش كرا، كه گوزارشت له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی و قسه‌ی دڵی عاشقێك بۆ مه‌عشووقه‌كه‌ی ده‌كات.
شاعیر بورهان به‌رزنجی له ساڵی 1960 له شاری دوزخورماتوو له گه‌ڕه‌كی مسته‌فا ئاغا له دایكبووه، ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاری له‌و گه‌ڕه‌كه به‌سه‌ربردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری زمانی توركمانی بووه، ئه‌وه‌ش شاره‌زاییه‌كی باشی له ناسین و ئاگابوونی له كه‌لتوور و شێوازی ڕۆشنفكری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری ئه‌و شاره‌ن پێ به‌خشیووه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری چاپكراوه وه‌كو:
1- دیوانی نزای زایه‌ڵه / به‌غدا 1999، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی / وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.
2-دیوانی ( سیژهبون مع الریح ) / به‌غدا 1999له كوردییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی وه‌رگێرانی (ئه‌نور حسن موسی )، دار الشوون القافیه العامه / بغداد.
3-دیوانی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌م / به‌غدا 2000، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری.
4-دیوانی گۆرانییه‌كانی په‌پوله‌كان، له توركمانییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته كوردی، شیعری فه‌وزی ئه‌كره‌م / به‌غدا 2001
5-دیوانی ( أغانی ألشجر ) / به‌غدا 2002، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی ( أنور حسن موسی)
دار الشؤون الپقافیه العامه / بغداد.
6- دیوانی غه‌مه‌كانی نیشتمانی من / به‌غدا 2002 .
7- دیوانی پانورامای شه‌ش سواره‌ی گه‌رمیان، له شه‌هید بوونه‌وه بۆ شه‌هیدبوونێكی تر، سلێمانی 2004.
8- دیوانی بانێژه‌ی غه‌مه‌كانی شاره‌كه‌م، چاپخانه‌ی هه‌ولێر2005، ده‌زگای شه‌فه‌ق، كه‌ركووك.
9- دیوانی زایه‌ڵه‌ی عیشق / سلێمانی 2016.
10- دیوانی له تۆ وشك نابمه‌وه، سلێمانی، 2019.
11-په‌رتوك / إقرأ / عه‌ره‌بی / ڕا و بۆ چوون / به‌غدا، 2000.
12- په‌رتوكی مێژوویی (توزخورماتو ألتاریخ والشراكه ألحقیقیه لبنی البشر)، كركوك ، 2011. ده‌زگای ڕووناكبیری كه‌ركووك.
13-په‌رتووكی مێژوویی /كركوك ألأرچ والتأریخ ، كركوك ، 2016. ده‌زگای ڕووناكبیری كه‌ركووك.
14-په‌رتووكی مێژوویی (پقافه القتل والقتل ألجماعی فی العراق) سلیمانی،2017.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.