Erbil 37°C چوارشەممە 24 تەمووز 20:56

زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی عێراق لێدرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ ناو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 09ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت، پەرلەمانیش زەنگی چوونەژوورەوەی بۆ پەرلەمانی عێراق لێدا.

دوێنێ پێنجشەممە په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بڕگه‌ و ماددانه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق درا (یه‌كه‌م، سێیه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م).

هەروەها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگدان به‌ مادده‌ی دووه‌م دواخرا، هه‌روه‌ها به‌ ده‌نگدانیش مادده‌ی چواره‌م له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ لابرا.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی خوێندنەوەی ئەو بڕگە و ماددانەی بۆ پڕۆژەیاساکانی بودجە ماون، خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و پەسەند بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.