Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:56

بێنزیما: دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیما دوای ئەوەی چووە ریزی یانەی ئیتیحادی سعوودی، رایگەیاند دڵخۆشە بەوەی کە لە سعوودیەیە.

بێنزیما کە دیمانەیەکی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یانەی ئیتیحاد بڵاوکراوەتەوە، لێدوانی لەبارەی گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە داوە.

کەریم بێنزیما ئاماژەی بەوە دا کە یاریگای یانەی ئیتیحاد "نائاسایی" بووە و رایگەیاند: "وەک گوتم لێرەدا جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە. دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم، دەمەوێت فێری زمانی عەرەبی بم و بە باشی قسەی پێ بکەم".

بێنزیما گوتیشی: "هەست دەکەم خەڵک بەڕاستی خۆشیان دەوێم. شاری مەککە کە هەستێکی جیاوازم پێ دەبەخشێت، لێرەوە نزیکە".

ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیمای تەمەن 35 ساڵ کە یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی ئیتیحاد واژوو کرد، بە درێسێکی ژمارە "2026" وێنەی گرت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.