Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 09:14

ته‌قینه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتێكی ئه‌فغانستان ڕووی دا و 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیوڕه‌سمی ناشتنی به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌نیو مزگه‌وتێكدا له‌ باكوری ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

رۆژی سێشه‌می ڕابردوو ئۆتۆمبێلی جێگری حاكمی هه‌رێمی به‌دخشان له‌ باكوری ئه‌فغانستان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری چین و تاجیكستان ته‌قێنرایه‌وه‌ و ناوبراو بووه‌ قوربانی، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان و گردبوونه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكار و هاووڵاتییان، له‌ مزگه‌وتدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قێنرایه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 30 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی تری له‌ مزگه‌وته‌كانی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ببوونه‌ هۆكاری كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.