بەسەرپەرشتی رزگار حهمەد خدر، راوێژکاری وەزارەت له وهزارهتی كشتوكاڵ و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی ناوبراو و ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف، لێژنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆبۆوە.
سەرەتا خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ نەخۆشی تای خوێن بەربوون کرا ، دەربارەی قوربانیانی نەخۆشیەکە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و ژمارەی توشبووانی نەخۆشییەکە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاری بۆ خاوەن ئاژەڵ و قەساب و هاووڵاتیان کرایەوە بەوەی کە نابێت بەهیچ شێوەیەک گۆشتی سەر شەقامەکان و گۆشتی بێ مۆر بەکاربهێنن بۆ خواردن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر لێپێچینەوەی توند بەرامبەر بەو کەسانە کرایەوە کە لە دەرەوەی قەسابخانەکان ئاژەڵ سەردەبڕن، یاخود گۆشتی بێ مۆر دەفرۆشن و بڕیاردرا بە ڕێگریکردن لە گواستنەوەی ئاژەڵ، تەنیا دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەرییەوە بێت، لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
دواتر نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف راسپێردرا بۆ ئەوەی لە ڕێگای مینبەری مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزی بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی قوربانیکردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئاژەڵەکان لە قەسابخانەکان و لەژێر چاودێری و رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڤێتێرنەری سەرببڕدرێن و دەبێت مۆری سەربڕخانەکانی پێوەبێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.