به‌ئامانجی پردی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی كلتوره‌كان ، ناساندنی ھونه‌ری شانۆیی كوردی، یه‌كه‌مین دیمانه‌ی شانۆی كوردی دیاسپۆرا
له‌ژێر دروشمی"بیره‌وه‌ری، گێرانه‌وه،گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتیمان،بۆشانۆ" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین دیمانه‌ی شانۆی كوردی به‌رێوه ده‌چێت
له ڕۆژانی 16، 17، 18ی ئه‌م مانگه، به‌م ناونیشانه:
Theaterverin Teutschenthal
Maerkertraase 30A
06179Teutschenthal
كاتژمێر 18:00 ئێواره.
دیمانه‌كه وه‌ك ده‌ستپێك و ھه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ زیاتر ناساندن و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی كلتوره جیاوازه‌كان و چێژ بینین له‌ھونه‌ری شانۆیی.
سه‌باره‌ت به‌م دیمانه‌یه بكاروان عه‌لی مه‌جول وه‌ك سه‌رۆكی دیمانه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" شانۆ ئه‌و ھونه‌ر زیندوه‌یه كه ھه‌موومان كۆده‌كاته‌وه، بۆیه ئێمه‌ی گروپی هونه‌ریی كابارێتی كوردی ، یه‌كه‌م ھه‌نگاومان به‌ره‌و ڕێكخستنی یه‌كه‌مین دیمانه‌ی شانۆیی نا".
هه‌روه‌ها وتی "خۆشحاڵم كه ده‌بینه مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند شانۆكارێكی به ئه‌زموون كه سه‌رده‌مانێك ئێمه‌یان فێری خۆشویستنی شانۆ ده‌كرد ،با ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه بكه‌ینه دیمانه‌ی جوانی و ئازادی و په‌یامی مه‌زنی شانۆ ھیواخوازیشم كه‌ئه‌م دیمانه‌یه بكه‌ینه نه‌ریتێكی ساڵانه".
ڕۆژی یه‌كه‌م 16ی 6 ده‌ستپێكی دیمانه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كه‌م پێشانگه‌ی نیگاركێشی له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند شیلان ڕه‌شیدو چه‌ند پارچه میوزیكی كوردی له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندان ( فاروق میرزا سدیق ) . پاشان وته‌ی سه‌رۆكی دیمانه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند : كاروانی عه‌لی مه‌جۆله‌وه. پاشان وتاری گروپی كابارێی كوردی كه‌ڕێكخه‌ری دیمانه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند ڕزگار مونزیره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. پاشان دوو به‌رھه‌می شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن . ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م : مۆنۆدرامای( فرمێسك له چاوی رۆژگاردا).نوسینی مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و
دراماتورگی ده‌هه‌ب باولۆس و
وه‌رگێڕانی بۆ زمانی ئه‌ڵمانی (د.نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی) و
ئاماده‌كردن و نواندنی ھونه‌رمه‌ند (فرمێسك مسته‌فا). ھه‌روه‌ھا میوزیكی به‌رھه‌مه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند فاروق میرزا سدیقه‌وه ئاماده‌كراوه. ئه‌م نمایشه له‌كاتژمیر:19:00ی ئێواره به‌زمانی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
نمایشی دووه‌م : كه به‌رھه‌می گروپی كابارێی كوردییه به‌ناوی ( لایكچی)، نوسین و ده‌رهێنانی ھونه‌رمه‌ند( ڕزگار مونزیر )ه‌و
نواندنی ھه‌ر یه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان (ھیوا عه‌ونی و فاروق میرزا سدیق)ه.ئه‌م به‌رھه‌مه كارێكی كۆمیدییه‌و له‌كاتژمێر: 20:45ی شه‌و به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
ڕۆژی دووه‌می دیمانه‌كه 17ی 6 كه پێكھاتووه له دوو به‌رھه‌می شانۆیی به‌مشێوه‌یه :
یه‌كه‌م : شانۆی ڕێحانه ، له‌نوسین و ده‌رهێنانی ھونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌رو
نواندنی ھه‌ر یه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان: بێگه‌رد ئه‌حمه‌دو بڕیار ڕه‌شید و
فرمێسك مسته‌فا. ئه‌م كاره‌ش به‌رھه‌می تیپی هاوڕیانی گه‌زیزه‌یه‌و له‌كاتژمێر: 19:00 به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
به‌رھه‌می دووه‌می ئه‌م ئێواره‌یه، به‌رھه‌مێكی لابوری شانۆی لالشه له‌وڵاتی نه‌مسا.كه بریتییه له
پیرفۆرمانسێكی فیدیۆی به‌ناوی (یاده‌وه‌ری)
كۆنسێپت و كامێرا‌و ده‌نگ و میلۆدی و ئاماده‌كاری ڤیدیۆی و پیرفۆرمه‌ر ھونه‌رمه‌ند( د.نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی) یه ، كه‌كاتژمێر:21:00 شه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی سێھه‌می دیمانه‌كه 18ی 6 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
یه‌كه‌م : سیمینارێك بۆ نوسه‌روده‌رهێنه‌ر میرزا مه‌تین له‌ژێر ناونیشانی (جوڵه شانۆییه‌كانی باكوری كوردستان له نێوان لاسایكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌دا).
رێكخه‌ری سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن شانۆ مه‌تۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاتژمێر : 14:00ی پاش نیوه‌ڕۆ
پاشان تیپی نواندنی سلێمانی ،
مۆنۆدرامای ( ژنێكی ته‌نیا) له
نوسینی( فرانكۆڕاماو داریۆفۆ ) و وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی: فازیڵ قه‌ساب. له‌نواندنی ھونه‌رمه‌ند (نه‌شمیل غه‌ریب) ، له‌كاتژمێر:18:00 ی ئێواره به‌زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت.
جێگه‌باسه له‌كاتژمێر : 20:00 ی شه‌و وتاری كۆتایی دیمانه‌كه له‌لایه‌ن كاروان عه‌لی مه‌جۆله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه له‌دوای ھه‌ر نمایشێك له نمایشه‌كانی ئه‌م دیمانه‌یه گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند بورهان قه‌ره‌اخیه‌وه بۆ ھونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران ڕێك ده‌خات.
ده‌سته‌ی باڵای ئه‌م دیمانه‌یه‌ش له‌م ھونه‌رمه‌ندانه پێكھاتوون :
كاروان عه‌لی مه‌جۆل: سه‌رۆكی دیمانه.
ڕزگارمونزیر: به‌ڕیوبه‌ری هونه‌ری
هیوا عه‌ونی: كارگێڕی
فرمێسك مسته‌فا: ڕێكخستن و په‌یوه‌ندیه‌كان.
بورهان قه‌ره‌داخی : وته‌بێژی دیمانه‌كه، ھه‌ربۆیه ئه‌ویش ڕایگه‌یاند" :
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه بڵێین كه‌كه‌سانێكی زۆر له ھونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران و كه‌سانی خۆبه‌خش له‌پشت دیمانه‌یه‌وه‌ن تا كاره‌كانی به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام بده‌ن. له‌پێناو ئاڵوگۆڕی كلتوریدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.