Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:07

خۆراكە گرنگەكان بۆ پەرەپێدانی توانای مێشكی منداڵان ‌

کوردستان TV
100%

پسپۆڕان رێنمایی بە دایكان و باوكان دەدەن چەند خۆراكێك بە منداڵەكانیان بدەن لەپێناو پەرەپێدانی توانای مێشكیان.

پسپۆڕان دەڵێن مۆز و میوەی ووشكراوە وەك سووتەمەنی وایە بۆ مێشكی منداڵ و خۆراكی بەیانیان بۆ منداڵان یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەوەی منداڵ ووزەیەكی باشی هەبێت، ئەمانەش چەند خۆراكێكن بۆ پێشكەوتنی توانای مێشكی منداڵان:

هێلكە:
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و زینك و ڤیتامین ئەی (بۆ بینینی باش) و ڤیتامین دی (گەشەكردنی ئێسك) و ڤیتامین ئۆ (خۆپاراستن لەنەخۆشیەكان) و ڤیتامین بی 12 (پێكهاتەی سەرەكی خڕۆكە سوورەكانی خوێن) ، هەروەها زەردێنەی هێلكە ماددەی لیسیسینی تێدایە كەبەخۆراكی مێشك دادەنرێت و یامەتیدەرە بۆ گەشەكردنی مێشك و بیركەوتنەوە.

كێوی:
ئەم میوەیە دوو هێندە ڤیتامین جی تێدایە كە لەپرتەقاڵدا هەیە و گرنگە منداڵ ئەم جۆرە ڤیتامینەی پێبگات بەهۆی ئەوەی یامەتیدەرە بۆ هەڵمژینی مادەی ئاسن و گرنگە منداڵ رۆژانە ئەو خۆراكانە بخوات كە ڤیتامین جی تێدایە.

مۆز:
پێكهاتووە لە كاربۆهیدراتی باش بۆ زیادكردنی ووزە و خواردنی مۆز وەك ژەمە خۆراكێكی سووك یارمەتی منداڵ دەدات بۆئەوەی ووزەی بپارێزێت و زیاتر بە ئاگابێت لەكاتی بەیانیان.

میوەی ووشكراوە:
پێدانی میوەی ووشكراوە بە منداڵ كارێكی زۆر باشە چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و سەرچاوەیەكی باشی ووزەیە.

ماسی:
هە ندێك لەجۆرەكانی چەوری لە لەشدا دروست نابێت و پێویستە لەرێی خۆراكەوە بەدەستی بهێنین و هەندێك لەجۆرەكانی چەوری بەپێكهاتەی سەرەكی مێشك دادەنرێت و رێنمایی دەدرێت كە خۆراكی دەوڵەمەند بە ترشەڵۆكی چەوری یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی ئەدای منداڵان.

پەنیر:
منداڵان بەپێچەوانەی گەورەكان پێویستیان بە چەوری زیاتر و ریشاڵی كەمتر هەیە و پەنیر دەوڵەمەندە بە پرۆتین و كالیسیۆم و ئەوانەش زۆر گرنگن بۆ گەشەكردنی ئێسك و ددانێكی تەندروست و هەروەها پەنیر یارمەتی منداڵ دەدات بۆ نەهێشتنی كاریگەری ئەو ترشەڵۆكانەی دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان.


ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.