Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 19:31

بۆچی به‌رده‌وام نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی منداڵان له‌ هه‌ولێر قه‌ره‌باڵغه‌؟

کوردستان TV
100%

هه‌ر كاتێك دایك و باوكان بۆ چاره‌سه‌ری منداڵ و جگه‌رگۆشه‌كانیان ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی منداڵان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن، دیمه‌نی قه‌ره‌باڵغی و نۆره‌گرتن دێته‌ به‌رچاویان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هۆكاری به‌رده‌وامی قه‌ره‌باڵغی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کە هەردەم فشارێکی زۆر و ژمارەیەکی زۆری نەخۆش ڕۆژانە دەبینرێت، لەو بەشە کە زیاتر لە 700 تا 1000 نەخۆش دەبینرێت.

ڕاشیگه‌یاند: لەو بەشە تەنیا حاڵەتی سارد Cold case دەبینرێت، واتە هیچ حاڵەتێکی کتوپڕ ناچێتە ئەو بەشە و لە هەموو نەخۆشخانەیەکی دونیاش حاڵەتی سارد دەتوانێت چاوەڕێ بکات تا نۆرەی دێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: چۆن لە کلینیکە تایبەتەکان بە نۆرە و چەند ڕۆژ چاوەڕوانی تا لەلایەن پزیشکی تایبەت نەخۆشەکە دەبینرێت،

لە ڕاوێژکاریش پێویستە کەسوکاری نەخۆش هاوکاربن.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارێكی تری قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: هەموو قەرەباڵغییەکه‌ش مەرج نییە زۆری ژمارەی نەخۆش بێت، چونکە ئەگەر (20) نەخۆش لە ڕاوێژکارییه‌كه‌ بێت، هەریەکە دایک و باوکی لەگەڵ بێت، ئەو کات 60 کەس لە ڕاوێژکارییه‌كه‌ دەبینرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.