Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 21:44

به‌شه‌ناوخۆییه‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێر جێگه‌ی 2 هه‌زار قوتابی ده‌بێته‌وه‌ و دوو مانگی تر ته‌واو ده‌بێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ به‌شه‌ناوه‌خۆییه‌ نوێیه‌كه‌ی قوتابییان له‌ شاری هه‌ولێر دوو مانگی تر ته‌واو ده‌بێت و جێگه‌ی 2 هه‌زار قوتابی ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندان شوێنی وه‌ك كافیتریا و بنكه‌ی ته‌ندروستی و پاڕكی ئۆتۆمبێل و گۆڕه‌پانی باله‌ و باسكه‌ی تێدایه‌.

 لەچوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتر قوتابییان، لە هەولێری پایتەخت پرۆژەی دروستكردنی كۆمەڵگەی بەشەناوخۆیی کە بەشێكە لە پرۆژەی كەمپی زانكۆی سەڵاحەدین، لە ئێستادا بە ڕێژەى 98%ی کارەکانی تەواو بووە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت و بەڕووی قوتابییان دەکرێتەوە.

گوژمەی پڕۆژەکە 25  ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەكەشی 25 دۆنم زەوییە و سوودی بۆ زیاتر لە 2 هەزار قوتابی دەبێت.

پرۆژەکە لە چوار باڵەخانەی سێ نهۆمی پێكهاتووه‌ لەگەڵ باڵەخانەیەكی كافتریای سێ نهۆمی و هەشت كوشك و بنكەیەكی تەندروستی و باڵەخانەیەكی كارگێڕی و هۆڵی پێشوازی و هۆڵێكی گەورە، ڕووبەری هەر یەكێکیان 400 مەتر چوارگۆشەیە و پاركی ئۆتۆمبێل و 2 گۆڕەپانی بالە و باسكەی تێدایە.

لە ڕووی پاراستنی سەلامەتییەوە، سیستەمی ئاگركوژێنەوە و زەنگدانەوەی ئاگری تێدایە و ئینتەرنێت و سیستەمی كامێرەی چاودێریی هەیە؛ هەموو باڵەخانەكان بەو سیستەمانەوە بەستراونەتەوە.

پرۆژەی دروستكردنی بەشەناوخۆییەکە ڕێژەى 98%ی تەواو بووە، ئەوەى ماویەتی تەنیا ڕاکێشانی هێڵی کارەبایە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.

بە تەواوبوونی پڕۆژەکە زانكۆ زۆر سوودمەند دەبێت، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر قوتابی لە خۆى دەگرێت و ئەگەر بەراوردی بكەی لەگەڵ باڵەخانەكانی دەرەوەی زانكۆ، زۆر خۆشتر و دڵگیرترە، ئەمەش خزمەت بە ژینگەى خوێندن لە ناو زانكۆی سەڵاحەدین دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.