Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:26

یەكەمین بەرزەپرد لە كەلار دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

بۆ یەكەمجارە بەرزەپردێك لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دروست دەكرێت، درێژییەكەی 825 مەترە و تێچووەكەی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.
بەرزەپردەكە دەكەوێتە سەر ڕێگەی قەزای كەلار و ناحیەی ڕزگاری، پڕۆژەكەش لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارەوە جێبەجێ دەكرێت.
لەوبارەیەوە ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی شارەوانیی كەلار، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی كردووە و دەڵێت: بە تەواوبوونی بەرزەپردەكە، ئاستەنگی هاتووچۆی ھەردوو ڕێگەی قەزای كەلار- ناحیەی ڕزگاری و شەقامی پشتێنەیی كەلار، چارەسەر دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە ڕێژەی 70٪ـی پڕۆژەكە تەواو بووە و كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە بەردەوامە.
ئەو بەڕێوەبەرە لەبارەی كاریگەریی بەرزەپردەكەوە گوتی: زۆرترین ئۆتۆمبێل دەتوانن بەرزەپردی ڕێگاكە بەكار بێنن و جەنجاڵیی هاتووچۆی ڕێگاكەش كەمدەكاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.