Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:09

گوژمەی 270 ملیۆن و 820 هەزار دینار بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی قەسرۆك خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی شەقام و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگەی دهۆك، وەزارەتی سارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی 270 ملیۆن و 820 هەزار دینار بۆ شارۆچكەی قەسرۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەسرۆك لەسەر پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە سەنتەری ناحیەی قەسرۆك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.