Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 23:24

وەزارەتی بەرگریی عێراق كوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە قەزای تارمییە باكووری پارێزگای بەغدا، چوار تیرۆریستی داعش كوژراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەر بە فیرقەی شەشی پیادەی سوپا ، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە دەورووبەری قەزای تارمییە ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، چوار تیرۆریستی داعش كوژراون.
باسی لەوەش كردووە كە لەنێو تیرۆریستە كوژراوەكاندا، بەناو والی باكووری بەغدا سەربە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ھەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.