Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:45

کەشناسێک: ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە و دووسبەش تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 05ـی 06ـی 2023ـی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی شێدار لە باکوری دەریای سوورەوە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای کەرکووک و ھەولێر بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری نمەباران دەبێت.

لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەی دەڵێت: پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 تاوەکو 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێریک دەبێت لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا.

سەبارەت بە کەشوهەوای دووسبەی چوارشەممە ئاراس جەبار باسی لەوە کردووە کە ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە زیاتر دەبێت لە بەشێکی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تاوەباران.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

ھەولێر 37

سلێمانی 35

دھۆک 36

ھەڵەبجە 37

کەرکوک 39

گەرمیان 42

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.