Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:38

میامی ھیت لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکادا ئەنجامی زنجیرەکەی یەکسان کردەوە

کوردستان TV
100%


یانەی میامی ھیت لە دووەمین یاریی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا بە ئەنجامی 108-111 خاڵ لە یانەی دێنڤێر نوگێتس-ی بردەوە ئەنجامی زنجیرەکەی گۆڕی بۆ1-1.

لە میانی دووەمین یاریی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، پێشەنگی کۆنفرانسی رۆژئاوا، نوگێتس میوانداریی هیتی کرد.

هیت بە یارمەتیی یاریزانان جیمی بوتلەر و بام ئادیبایۆ کە هەریەکەیان 21 خاڵیان تۆمار کرد، یارییەکەی بە ئەنجامی108-111 خاڵ بردەوە.

بوتلەر، 21 خاڵ، چوار لێدانی سزا و نۆ ئەسیست و ئادیبایۆ 21 خاڵ و چوار لێدانی سزا و چوار ئەسیستی تۆمار کرد.

سێیەمین و چوارەمین یاری زنجیرەکە لە یاریگای هیت بەڕێوە دەچێت.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.