Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 18:58

زانیاریی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر قەزای ماوەت لە سلێمانی

کوردستان TV
100%

 بە درۆن هێرشکرایەسەر دۆڵی کڵاوە لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە بریندارە.

نزیک کاتژمێر 05:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 06ـی 2023 درۆنێک بۆردوومانی دۆڵی کڵاوە لە سنووری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی کردووە، بەپێی زانیارییەکانی شیلان فەرەج پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، لە بۆردوومانەکە دوو چەکداری پەکەکە کراونەتە ئامانج.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا چەکدارێک کوژراوە و چەکدارێکی دیکەیان بەسەختی برینداربووە و تاوەکو ئێستاش چارەسەر نەکراوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی سەختی شوێنەکە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بریندارەکە بۆ چارەسەکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.