Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:14

كاریگەری ماددەی ئاسن لە جەستەی مرۆڤ

کوردستان TV
100%


ماددەی ئاسن رەگەزێكی گرنگە لەجەستە كە ئۆكسجین و هیمۆگۆڵبین هەڵدەگرێت و رۆڵی هەیە لەبەرهەمهێنانی میۆگڵۆبین كە ئۆكجسین ئەمبار دەكات لەماسولكەكان و لەكاتی چالاكیدا بەكاری دەهێنێت ، هەروەها ماددەی ئاسن بەرەگەزێكی گرنگ دادەنرێت لەزۆرێك هۆرمۆن و دەردراوەكانی جەستە و یارمەتیدەرە بۆ هەڵمژینی ئۆكسجین و گۆڕینی شەكری ناو خوێن بۆ ووزە.

زۆرینەی خۆراكەكان بری پێویست ماددەی ئاسنیان تیدایە و لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك حاڵتەدا جەستە پێویستی بەبرێكی زیاتر لەو ماددە هەیە بەتایبەت لەكاتی دووگیان بوون و ماوەی 2 بۆ 3 مانگ لەدوای لەدایكبوونی منداڵ.

نیشانەكانی كەمی ماددەی ئاسن لەجەستە:

*  كەمی ماددەی ئاسن دەبێتە هۆی كەم خوێنی .
* زەردهەڵگەرانی پێست و تێكچوونی رەنگی ئاسایی پێست.
* هەستكردن بەهیلاكی و تەنگەنەفەسی و خێرابوونی لێدانی دڵ.
* تێكچوونی توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.

نیشانە و مەترسیەكانی خواردنی برێكی زۆر ماددەی ئاسن:

- بوونی ئازار لەناوسك.
- هێلنجدان و رشانەوە.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
- هەڵاوسانی وورگ.
- دابەزینی مەترسیداری پەستانی خوێن.

سەرچاوەكانی ماددەی ئاسن:

جگەر سەرچاوەیەكی باشی ماددەی ئاسنە لەگەڵ گۆشتی سوور بەتایبەت مۆخ و گورچیلە و مریشك و ماسی و هەروەها ئەو ماددەیە لە هێلكە سەوزەواتەكان و میوەی ووشكراو و پاقلەمەنی و نان و گوێزدا هەیە ، ئەو ئاسنەی لەگۆشت و مریشك و ماسیدا هەیە باشتر جەستە هەڵی دەمژێت وەك سەرچاوەی سەوزەواتەكان.

بڕی پێویستی ماددەی ئاسن بۆ مرۆڤ:

* بڕی پێویستی ماددەی ئاسن 10 ملیگرام لەدایكبوونەوە تاوەكو شەش مانگی.
* بڕی 15 ملیگرام لەتەمەنی 6 مانگی تاوەكو 3 ساڵی.
* بڕی 10 ملیگرام لە تەمەنی 4 تاوەكو 10 ساڵی.
* بڕی 18 ملیگرام لەتەمەنی 11 بۆ 18 ساڵی بۆ رەگەزی نێرینە.
* بری 18 میگرام لەتەمەنی 11 بۆ سەروو 50 ساڵی بۆ رەگەزی مێینە.


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.