Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:01

مێسی بۆ پاریس سان جێرمان: هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم لە ئاییندەدا

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی رۆیشتنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی لە یانەکەی راگەیاند.

یانە فەڕەنسییەکە بە ناونیشانی "سوپاس لیۆ" پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "دوای دوو وەرز یاریکردن، گەشتی نێوان مێسی و پاریس سان جێرمان بە کۆتاییهاتنی وەرزی 2022-2023کۆتایی دێت. یانەکە پڕبەدڵ سوپاسی مێسی دەکات کە یەک جامی سوپەری فەڕەنسی و دوو نازناوی خولی فەڕەنسای بۆ بەدەستهێنا".

لە پەیامەکەدا ئاماژە بە لێدوانی مێسی کراوە کە رایگەیاندووە: "سوپاسی یانەکە و شاری پاریس و دانیشتووانەکەی دەکەم، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم لە ئاییندەدا".

مێسی کە گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، دوای یاریی ئەمشەو کە لەگەڵ کلێرمونت ئەنجام دەدرێت، یانەکە جێدەهێڵێت.

مێسی تەمەن35 ساڵان کە لە بارسێلۆنا دەستی بە کاروانی وەرزشی کرد، لە ساڵی 2021دا چووە ریزەکانی یانەی پاریس سان جێرمان و لە 74 یاریدا کە لەگەڵ یانەكه‌ ئەنجامی داوە، 32 گۆڵی تۆمار کردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.