Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 05:53

هاتووچۆی هەولێر شوفێران لەبارەی داخستنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییانی لەبارەی داخستنی بەشێکی شەقامی 60 مەتری ئاگادار کردەوە، بەهۆی ئەوەی کە کاری هێلکاری بۆ دەکرێت.

ئەمشەو شەممە 03ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، کە لەکاتژمێر (12:00ـی شەو تاوەکو کاتژمێر07:00ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە)، کاری هێلکاری بۆ بەشێکی شەقامی 60 مەتری دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: کاری هێلكاری ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان ( ترافیکلایتی ئیسکان تاوەکو ترافیکلایتی یاریگە) ئەنجام دەدرێت، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کاتی کارکردن بەناچاری هەندێک لە ڕێڕەوکان دادەخەین، داواش دەکات هاوکاری تیمەکانیان بن، بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتووچۆی فسفۆرەکان ڕێڕەو بگۆڕن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.