Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 06:48

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

لە کەرکووک ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی تەمەن 29 ساڵ کە تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو، گیانی لەدەست دا، ئەمەش بە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەم نەخۆشییە دادەنرێت لە شارەکەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 کەسێک بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا، فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک لەمبارەیەوە لە نووسراوێکدا پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەو کەسە هەڵگری نەخۆشییەکە بووە، هەروەها ڕایگەیاند: هاووڵاتییەکە تەمەنی 29 ساڵە، خەڵکی شارەدێی تازەیە لە کەرکووک، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی شیفا لە کەرکووک داخلکراوە.

لە نووسراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەمڕۆ نەخۆشەکە گیانی لەدەست داوە، ئەمەش بە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان دادەنرێت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە لە کەرکووک تۆمار کرابێت.

لە ماوەی ڕابردوودا سێ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمار کراون، بەڵام  چارەسەریان بۆ کراوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام ئەو تووشبووەوەی کە ئاماژەی پێ دراوە حاڵەتی چوارەمە، دوای مانەوەی شەو و ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.