Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:08

دوو ئامۆزا یەکتریان کوشت  

کوردستان TV
100%

لە شارەدێی ڕەشاد لە سنووری کەرکووک دوو ئامۆزا لەسەر کێشەی زەویوزار دەبێتە شەڕیان و بە چەقۆ لەیەکتر دەدەن، هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 لەبارەی ڕووداوی کوژرانی دوو ئامۆزا، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە شارەدێی ڕەشاد سەر بە حەویجەی باشووری کەرکووک دوو ئامۆزا بووەتە دەمەقاڵێیان و یەکتریان داوەتە بەر چەقۆ و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر زەویوزار بووە، لە کاتی گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی داقووق هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

پۆلیسی کەرکووک لەبارەی ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە دا کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.