Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 06:38

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی بۆ قوتابییانی پۆلی 12 هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییان دەخوازێت و دەڵێت، کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی پێتانە.

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بەڕێوەچوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی تاقیكردنه‌وەی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابییان ده‌خوازم و داواکارم خێزان و مامۆستایان، هاوکاربن لە ئارامیی ده‌روونیان."

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا هەروەها نووسیویەتی "قوتابییانی خۆشەویست، لەهەر بوارێکدا بێت كوردستانێكی به‌هێزتر پێویستی پێتانە‌ و باوەڕم بە تواناکانتانە."

ئەمڕۆ بە بەشداریی زیاتر لە 117 هەزار قوتابیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بەڕێوەچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.