Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:28

ئەو سێ كەسەی 56 ملیۆن دیناریان دزیبوو دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە زیاترلە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی  دەڵێت:لەدەرەنجامی هەوڵە بەدەوامەكانی هێزەكانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی  ( 443 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ( 3 ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیركرد بە ناوەكانی( ئ ، ج ، ف ) لەدایكبووی 1971،( م ، م ، ع ) لەدایكبووی 1977،  ( ب ، م ، ل ) لەدایكبووی 1998
ئاسایش روونیشیكردۆتەوە كە تۆمەتبارانە هەستاون بە دزینی بڕی ( 56 ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ، دواتر لە بازگەی ( بانیمەقان ) دەستگیركراون . 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی  دەشڵێت: سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بەغدا ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕوویان لە سلێمانی كردبوو .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.