Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 19:57

له‌ پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی فه‌ره‌نسا دیۆكۆڤیج و ئه‌لكارازی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

له‌ میانی ركابه‌ریه‌كانی پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی فه‌ره‌نساو له‌ ركابه‌ریه‌كانی پیاواندا هه‌ردوو تێنسزانی به‌ناوبانگ نۆڤاك دیۆكۆڤیجی سربی و ئه‌لكارازی ئیسپانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. 
دیۆكۆڤیچ له‌یاریه‌كی زه‌حمه‌ت و ماراسۆنیدا به‌ سێ كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌لیخانده‌ر داڤیدۆڤیچی ئیسپانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ سێ كاتژمێرو نیو به‌رده‌وام بوو .
 له‌ كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م كه‌ نه‌وه‌ت خوله‌كی خایاند دیۆكۆڤیچ به‌ حه‌وت به‌رامبه‌ر به‌شه‌ش براوه‌ بوو ، له‌ كۆمه‌له‌ی دووه‌میش هه‌شتاو سێ خوله‌ك یاریان كردو جۆكۆ به‌هه‌مان ئه‌نجامی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌شی له‌ سوودی خۆی ته‌واو كرد ،كۆمه‌له‌ی سێیه‌میش به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆتایی هات و دیۆكۆڤیچ گه‌یشت قۆناغی شازده‌ی پاله‌وانێتیه‌كه‌ .
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغی پاله‌وانێتیه‌كه‌ کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی، بە بردنەوەی لە دێنیس شاپۆڤالۆڤی کەنەدی، سەرکەوت بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا
ئەلکاراز یاریه‌كه‌ی به‌ سێ كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ سوودی خۆی ته‌واو كرد ئه‌مجامی كۆمه‌له‌كان 6-1، 6-4، 6-2. 
   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.