Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:25

تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023، بە بەشداریی زیاتر لە 117 هەزار قوتابی، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و خوێندنی پیشەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێكرد.

ئالان حەمەسەعید راشیگەیاند، کۆی گشتی 117 هەزار و 364 قوتابی  بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن کە 75 هەزار و 239یان لە بەشی زانستی، 39 هەزار و 113یان لە بەشی وێژەیی و سێ هەزار و12 یان لە خوێندنی پیشەیییە.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕايی ئەوەی هیوای ئەنجامێکی باشی بۆ قوتابیان خواست هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە "پێویستە لەماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابیان فەراهەم بکرێت. هەروەها پێویستە تەواوی رێککارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.