Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:24

ئافرەتێک بە چەقۆ هاوژینی پێشووی دەکوژێت

کوردستان TV
100%

ئافرەتێک کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی بەغدایە لەگەڵ هاوژینی پێشووی لە دهۆک دادەنیشن، ئەم بەیانییە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ڕووی داوە و ئافرەتەکە بە چەقۆ پیاوەکەی کوشتووە، ئێستاش لەلایەن هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبار دەستگیر کراوە.

نزیک کاتژمێر 06:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 02ـی 06ـی 2023 تاوانێکی کوشتن لە پارێزگای دهۆک ڕووی دا، پۆلیسی دهۆک لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لە تاخی ڕەزا لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ناکۆکی لەنێوان ئافرەتێک و پیاوێک ڕووی دا کە پێشتر هاوژینی یەکتربوونە و ماوەیەک لەمەوپێش جیابوونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزییەی نێوانیان ئافرەتەکە کە تەمەنی 23 ساڵ بووە، هاوژینی پێشووی کە تەمەنی 34 ساڵ بووە بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس دەکات.

 پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و بەپێی بەندی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی، ئافرەتە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.