نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سنووری شاری كه‌ركووك ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ست دا و 5 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ڕووداوه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی به‌هار له شاره‌دێی له‌یلان له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك ڕوویداوه.
ڕووداوه‌كه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له جۆره‌كانی تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر و ئۆپڵ ئۆمێگا ڕوویداوه.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ناوه‌كانی نەجات عەبدولکەریم و کاکە نەجات عەبدولکەریم.
هه‌ر له ڕووداوه‌كه پێنج كه‌سی تریش بریندار بوون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن به ناوه‌كانی (ئامینە ساڵح ئەمین) و (تەبارەک نەجات عەبدولکەریم) و (زەهرا نەجات عەبدولکەریم) و (سارە نەجات عەبدولکەریم) و (موسی نەجات عەبدولکەریم) و (نامق محەمەد ساڵح) و (شاهۆ خزر شەریف).
برینداره‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌ونه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كه‌ركووك كراون.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.