دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه له شه‌نگال كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س بریندار بوون.
دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای توركیا باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی یه‌به‌شه له شه‌نگال كرایه ئامانج، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ش 2 كه‌س بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كه له كاتژمێر 15:20 ئه‌نجامدراوه و باره‌گاكه‌ی یه‌به‌شه‌ی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی شه‌نگال كردۆته ئامانج.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه 2 چه‌كداری یه‌به‌شه بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.