Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:50

برنجی بایه‌عیان له‌نێو گونیه‌ی براندێكی به‌ناوبانگی برنج دانابوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندان ته‌ن برنجی بایه‌عی راگه‌یاند كه‌ له‌نێو گونیه‌ی براندێكی به‌ناوبانگی برنج دانرابوو به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی.

ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لەلایەن تیمەكانمان دەست بەسەر (45) تۆن برنجی بایەعدا گیرا كە هێمای بازرگانیی گونییەكانیان بۆ براندێكی بەناوبانگی برنج گۆڕدرابوو.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ برنجەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی چاودێریی بازرگانی ڕەوانەی كارگەی ئالیك كران بۆ مه‌به‌ستی لەناوبردنیان و گۆڕینیان بە ئالیک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.