Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:54

له‌ حاجی ئۆمه‌ران مین به‌ مامۆستایه‌ك ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم لە کوێستانی گوندی زینوە لە سنووری حاجی ئۆمەران، بەهۆی پێداتەقینەوەی مین، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو کە پیشەی مامۆستایە و بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی گیا بەهارییەکان ڕووی لەم ناوچەیە کردووە.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر 3ی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەم هاووڵاتییەک بە ناوی (مامۆستا وەلی قادر) لە کوێستانی (مێرگەدرێژان)ی سەر بە گوندی زینوەی سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمەران بەر مین کەوته‌وە و بە سەختی بریندار بووە.

راشیگەیاند: لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتایی بۆ مامۆستا برینداره‌كه‌ دەکرێت و دواتر بەرەو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دەگواسترێتەوە.

بەپێی ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ته‌نیا ئەمساڵ ئەمە چوارەم رووداوی مینە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕوویانداوە کە تیایدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و سێ هاووڵاتی دیکەش کەمئەندام بوونە.

حاجی ئۆمه‌ران / کەریم سمکۆ

وێنه‌ی وه‌لی قادر ئه‌و مامۆستایه‌ی ئه‌مڕۆ مین پێیدا ته‌قییه‌وه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.