Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:01

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بزانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ،دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 650 دینار بوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 550 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.