Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:30

كتێبی"عاصم حه‌یده‌ری ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیریی 1921-1971" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی "عاصم حه‌یده‌ری  ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیریی 1921-1971" له‌ نووسینی م. بارزان محه‌مه‌د عه‌لی و د. هۆشه‌نگ ساڵح نه‌جاڕ و پێداچوونه‌وه‌ و به‌رایی مومتاز حه‌یده‌ری، به‌ قه‌باره‌یه‌كی مام ناوه‌ندی و 216 لاپه‌ڕه‌، كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران، كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ و ئه‌رشیفی مومتاز حه‌یده‌رییه‌.
كتێبه‌كه‌ له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌، 114 لاپه‌ڕه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ و به‌شی دووه‌میشی بریتییه‌ له‌ وتار و بڵاوكراوه‌كانی عاصم حه‌یده‌ری له‌گه‌ڵ چه‌ند وتارێك به‌ قه‌ڵه‌می كه‌ریم شاره‌زا، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، هاشم عه‌بدوڵڵا، مامۆستا ڕه‌وه‌ند و مومتاز حه‌یده‌ری، مومتاز حه‌یده‌ری له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ (له‌به‌رایی)دا نووسیویه‌تی:”لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پوخت و ورد و زانستییه‌، كه‌ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری به‌ڕێزان هه‌ردوو مامۆستا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌شی مێژوو: مامۆستا بارزان محه‌مه‌د عه‌لی و د. هۆشه‌نگ ساڵح نه‌جاڕ له‌باره‌ی كۆچكردووی گه‌وره‌ عاصم حه‌یده‌ری نووسراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ و به‌بێ زێده‌ڕۆیی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ردوو توێژه‌ری ئه‌كادیمی توانیویانه‌ عاصم حه‌یده‌ری وه‌ك سه‌ربازێكی ونی گیان فیدای خۆنه‌ویست و تێكۆشه‌رێكی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری دیموكارتیخوازی سه‌رسه‌ختی ڕێگه‌ی ئازادیی نیشتمان و به‌ختیاریی كۆمه‌ڵ و خه‌ڵكی سته‌مده‌ده‌ و دواكه‌وتووی كوردستان، جارێكی دیكه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و هه‌قی ڕه‌وای خۆی پێ ببه‌خش”.
هه‌ردوو توێژه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ كه‌ بۆچی تایبه‌ته‌ به‌ عاصم حه‌یده‌ری نووسیویانه‌:” هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر جار ناوی بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌رییمان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت، زیاتر ناوی ساڵح و جه‌مال حه‌یده‌ری له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ دان، كه‌ ڕۆڵی كاریگه‌رییان له‌ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی و ڕۆشنبیریی كورددا گێڕاوه‌، به‌ڵام كاتێك باری سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ژیانی عاصم حه‌یده‌ریی براگه‌وره‌یان، هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ ڕه‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی ئه‌و كه‌سه‌، شتێكی ئه‌وتۆی له‌ براكانی كه‌متر نه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بڵێین، كه‌ هه‌میشه‌ براگه‌وره‌ له‌ نێو خێزانه‌كه‌یدا ده‌بێته‌ ئاراسته‌كه‌ری په‌روه‌رده‌ و هزری و ئایدۆلۆژیی، به‌مه‌ش ڕۆڵی عاصم له‌مه‌دا گرنگتر دێته‌ به‌رچاو، ده‌ست خۆشی له‌ هه‌ردوو توێژه‌ م. بارزان محه‌مه‌د عه‌لی و د. هۆشه‌نگ ساڵح نه‌جاڕ و مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری ده‌كه‌ین، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.