Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:20

جۆرەكانی وەرزش بۆ تووشبوانی شەكرە

کوردستان TV
100%

زۆرێك لەمرۆڤەكان تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن و ئەمەش مانای ئەوەنیە كە دەبێت دووربكەونەوە لەوەرزشكردن ، بەپێی رێنماییەكان ئەمانە باشترین جۆرەكانی وەرزشكردنن بۆ تووشبووانی ئەو جۆرە نەخۆشیە:

* پیاسەكردن: لە هەفتەیەكدا سێجار ئەنجام بدرێت واتە 150 خولەك لەهەفتەیەكدا.
* یۆگا: ئەم جۆرە وەرزشە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵە ڕاوكێ و پشوو بەمێشك دەدات.
*مەلەكردن: لەهەفتەیەكدا سێجار هەر جارەی 10 – 15 خولەك  دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و كالۆری و هەروەها پشوو بە مێشك دەدات و فشار لەسەر جومگەكان كەمدەكاتەوە.

ئەو ڕێكارانەی پێویستە تووشبووی شەكرە لەكاتی وەرزش كردن ئەنجامی بدات:

* زانینی رێژەی شەكر پێش وەرزش كردن و پاش وەرزش كردن تاوەكو دەرەنجامی وەرزشەكە بزانرێت.
* تووشبووانی جۆری یەكەم و دووەمی  شەكرە ڕێژەی پێوانی شەكرە 250 ملم / لتر كەمتر نەبێت بە تایبەت لەجۆری یەكەم دابەزینی شەكرە دروست دەبێت كە مەترسی لەسەر ژیانی دەبێت.
* ئەگەر 5 خولەكی یەكەم بە گەرمی وەرزش بكرێت ئەوا دەبێت 5 خولەكی دواتر بە هێواشی وەرزش بكرێت.
* خواردنەوەی ئاو پێش و پاش وەرزشكردن  زۆر گرنگە و پێویستە كاتی سەرمایەكی زۆر و گەرمایەكی زۆر وەرزش نەكرێت.
* لەكاتی هەستكردن بە دڵە ڕاوكی و هەناسە توندی یا گێژ بوون دەبێت واز لەوەرزش بهێنرێت.


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

وه‌رزش تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.