Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:26

چەند سوودێكی خواردنی ترێ ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

زانایانی زانكۆی وێستەرن نیو ئینگلاند بۆیان دەركەوتووە كە خواردنی ترێ مایكرۆبایۆمی ڕیخۆڵە دەگۆڕێت و تەندروستی باشتر دەكات.
گۆڤاری زانستی ڕاپۆرتس ئاماژە بەوە دەكات كە زانایانی زانكۆ لەم لێكۆڵینەوەیەدا سەرنجیان خستۆتە سەر كاریگەری ترێ لەسەر مایكرۆبایۆمی ڕیخۆڵە، بەو پێیەی زانراوە كە ڕیخۆڵە ملیارەها مایكرۆ زیندەوەری تێدایە كە كاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی هەیە.
ئەم توێژینەوەیە هەشت هەفتەی خایاندووە كە تیایدا 29 خۆبەخش لە هەردوو ڕەگەز (پیاو 29-53 ساڵ) و ئافرەتان (24-55 ساڵ) بەشداربوون، هەروەها داوایان لێكراوە بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆراكی خۆیان كەمبكەنەوە و رۆژانە سێ دەنكە ترێ لە رۆژێكدابخۆن.
دواتریش دەرەنجامەكان دەریانخستووە كە ڕێژەی بەكتریا لە ڕیخۆڵە و ئاستی ئەنزیمەكان و ڕێڕەوی بایۆلۆژی دوای خواردنی ترێ گۆڕانكاری ئەرێنییان بەسەردا هاتووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر بارودۆخی دڵ و قۆڵۆن و مێشك و نیشاندەری تەندروستی گشتی هەبووە. 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.