Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:17

یانەی گاڵاتاسارای بوو بە پاڵەوانی خولی سوپەری تورکی

کوردستان TV
100%


 یانەی گاڵاتاسارای، پێش کۆتایی خولەکە بە دوو هەفتە پاڵەوانبوونی خۆی راگەیاند.
لە میانی یارییەکانی هەفتەی 36مینی خولی سوپەری تۆپی پێی تورکیا یانەی گاڵاتاساڕای بە ئەنجامی 4-1 لە یانەی ئەنقەرە گوجوی بردەوە و پێش دوو هەفتە لە تەواوبوونی خولەکە پاڵەوانبوونی خۆی راگەیاند.
یانەی گاڵاتاسارای دوای حەوت خولەک لە دەستپێکی یارییەکە لە رێگەی ماورۆ ئیکاردییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە بەرامبەردا مێندێس خواو میلسۆن لە خولەکی 25دا گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی ئەنقەرە گوجو تۆمارکرد.
لە خولەکی 37دا ئەستێرەی گاڵاتاسارای، ماورۆ ئیکاردی جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و گۆڵی پێشەنگی تۆمارکردەوە.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هەریەک لە باڕش ئالپەر یڵماز لە خولەکی 73 و ئۆلیڤێرا لە خولەکی 78دوو گۆڵی دیکەیان بۆ یانەی گاڵاتاسارای تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی گاڵاتاسارای کۆتاییهات.
یانەی گاڵاتاسارای بەم ئەنجامە پێش کۆتایی خولەکە بە دوو هەفتە پاڵەوانبوونی خۆی راگەیاند.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.