Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:59

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا.

دوای ئەوەی لە 14ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی زیاتر 50% دەنگەکان بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا چووە گەڕی دووەم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو کێبڕکێیان دەکرد، لەم گەڕەی هەڵبژاردن ئەردۆغان 52.18% دەنگەکان و کڵچدارئۆغڵو 47.82% دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەمشێوەیەش ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.